کوردستان

01:59 - 29/02/2020

شاره‌وانی سلێمانی: یاساى تاپۆكردنى زه‌وى زیاده‌ڕۆمان پێنه‌گه‌یشتووه‌‌

پەیسەر

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا یاسای تاپۆكردنی خانوه‌ زیاده‌ڕۆكانیان پێنه‌گه‌یشتووه‌ و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ ئه‌و خانووانه‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی یاساكه‌ ده‌ست به‌ تاپۆكردنیان ده‌كرێت.

له‌ سنوری شاره‌وانی سلێمانی ٧٣ گوند هه‌یه‌، كه‌ نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تییان بۆ كراوه‌ و نه‌خشه‌كه‌یان په‌سند كراوه‌ و سنوره‌كانیان دیاریكراوه‌. زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی، ئه‌وانه‌ی یاساكه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ و ئه‌وانه‌شی دژه‌ نیشته‌جێن دیاریكراون.

زه‌رده‌شت ره‌فیق ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و داهاته‌ی دێته‌ ده‌ستیان ده‌یانه‌وێت خزمه‌تگوزاری به‌ گه‌ڕه‌كه‌ نوێكانی شاری سلێمانی بگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌وه‌ هه‌یه‌.

رۆژی ٤-١٢-٢٠١٩ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره‌ ٣ی ساڵی ٢٠١٩ی ده‌ركرد، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ تاپۆكردنی ئه‌و خانووه‌ زیاده‌ڕۆیانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ سنوری شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌، رۆژی ١٧-١٢-٢٠١٩ سه‌رۆكی هه‌رێم یاساكه‌ی واژۆكرد و ره‌وانه‌ی حكومه‌تی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی.