کوردستان

01:40 - 29/02/2020

وادەی راگه‌یاندنى ناوی ده‌رچووانی ماسته‌ر و دكتۆرا‌

پەیسەر


عه‌باس ئه‌كره‌م گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی وه‌رگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا دوای وردبینی كردنیان راده‌گه‌یه‌ندرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوه‌كان رێكاری تانه‌دان له‌ ئه‌نجامه‌كان دیاری ده‌كرێت.

رۆژی ١٠-٢-٢٠٢٠، له‌ ١٥ زانكۆی هه‌رێمی كوردستان ١١ هه‌زار و ٢٤٢ خوێندكار تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستیان ئه‌نجامدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ له‌ خوێندنی دیبلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا وه‌ربگیردرێن.