07:07 - 24/02/2020
بەهار مەحمود باس لەكۆبوونەوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم و لایەنە سیاسییەكان دەكات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و نوێنەری لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەچوو، پەرلەمانتارێك باس لەو كۆبونەوەیە دەكات و دەڵێ، سبه‌ینێ وه‌فدێكی هه‌رێم كه له‌پێنج كه‌س پێكدێت دەچێتە بەغدا.
به‌هار مه‌حمود ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كردووه به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: سبه‌ینێ وه‌فدێكی هه‌رێم كه له‌پێنج كه‌س پێكدێت و له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر حزبێك یه‌ك كه‌س ده‌بێت و له‌ئاستی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان سه‌ردانی به‌غداد ده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆره به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت، وه‌فدی ئه‌مجاره ژماره‌كه‌ی كه‌متره له‌وه‌فدی پێشوو و به‌شێك له‌حزبه‌كانیش نوێنه‌ره‌كانیان گۆڕیوه و له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دكتۆر ده‌رباز و له پارتی هۆشیار زێباری و له‌یه‌كگرتووی ئیسلامیش بڕیاره مامۆستا خه‌لیل ئیبراهیم بێت و نوێنه‌ری یه‌كێتی و كۆمه‌ڵیش جارێ دیار نیه.
دكتۆره به‌هار ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كورد جێبه‌جێ بكرێت به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت باشتروایه كورد به‌شداری بكات بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك حوكمرانی ته‌واوه‌تی عێراق نه‌كات و رێگری بكه‌ن له‌وه‌ی وڵات بگرێته‌وه بۆسه‌رده‌می دیكتاتۆری.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر كیانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت و مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێم مسۆگه‌ر بن ده‌كرێت كورد به‌شداری بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا كیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسیه‌وه، و ده‌یانه‌وێت ده‌ستوری عێراق هه‌مواربكه‌نه‌وه و كیانی هه‌رێم وه‌ك خۆی نه‌مێنێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه به‌لای كورده‌وه هێڵی سوره.
به‌هار مه‌حمود ده‌ڵێت، دوای دانوستانه‌كانی سبه‌ینێ لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌به‌رئه‌نجام گفتوگۆكان بریارده‌ده‌ن كورد به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكات یان نا.