05:34 - 24/02/2020
هەوڵ دهدرێت كێشەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی چارهسهر بكرێن
كامیل مەحمود وتەبێژی
پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی و ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبە و یەكێك لە سەركردەكانی
هێڵی گۆرانكاری بزوتنەوە بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، لەچەند رۆژی رابردوودا گفتوگۆ لە
نێوان سەركردایەتی بزوتنەوە و هێڵی گۆڕانكاریی دروستبووە و پێدەچێت لەم چەند رۆژەی
داهاتوودا ئەنجامی دانووستانەكان دەربكەون.
كامیل مەحمود وتیشی،
تا ئێستا بارەگای هێڵی گۆڕانكاریی دانەخراوە و ماوەتەوە. راشیگەیاند، پێدەچێت كێشەكان
بەكردەوە بەرەوچارەسەر بچن و نایەوێت ئێستا باسی ناوەرۆكی كێشەكان بكەن، بۆ ئەوەی
زیان بەرەوتی گفتوگۆ و دانووستانەكان نەگەیەنن.
لەچەند رۆژی
رابردوودا باڵێكی بزوتنەوەی ئیسلامی بەناوی هێڵی گۆڕانكاریی بەهۆی كێشە ناوخۆیەكانی
بزوتنەوەوه جیابوونەوە و بارەگایەكیان لەشاری سلێمانی كردەوە.