02:04 - 22/02/2020
فازڵ نه‌بی: دواكه‌وتنى پاره‌كه‌ى به‌غدا هۆكارى هونه‌رى و ته‌كنیكى نییه
فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زیری دارایی عێراق به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند پێده‌چێت كێشه‌كی بچوك له ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لیژنه‌ی ده‌ستپاكی داوایان له‌حكومه‌ت كردووه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رابگرێت به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتن نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ ٢٢ى مانگه و تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى عێراق مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه نه‌كردووه، له‌كاتێكدا مانگه‌كانى پێشتر له ناوه‌ڕاستى مانگه‌وه ره‌وانه ده‌كرا. فازڵ بۆ په‌یسه‌ر پرێس ره‌تیكرده‌وه هۆكاره‌كه هونه‌رى و ته‌كتیكى بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت.
گوتیشى، داواكاری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه نایاساییه، چونكه تا یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ په‌سه‌ند نه‌كرێت، كار به‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩ ده‌كرێت، به‌بڕی یه‌ك له‌سه‌ر ١٢ خه‌رج ده‌كرێت، له بوودجه‌ی به‌كاربردن و موچه‌ش له‌و به‌شه‌بوودجه‌یه دێت، بۆیه ده‌بێت به‌غداد تا بودجه‌ی ٢٠٢٠ په‌سه‌ند ده‌كرێت، مانگانه ٤٥٣ ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت،"له رووی یاساییه‌وه هه‌رێم له‌سه‌ر حه‌قه، و وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵی ده‌توانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات".
جه‌ختیكرده‌وه:"دواكه‌وتنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه هۆكاری ته‌كنیكیه و نه هونه‌ری و پاره‌ی باش له عێراق هه‌یه، به ١٠ ده‌قیقه یه‌ك بڕیار له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رده‌چێت، پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بۆیه نه هیچ كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه و نه هونه‌ری". نه‌بی به‌دووری نه‌زانی دواخستنی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، په‌یوه‌ندی به دانوستانه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه هه‌بێت،"ئه‌گه‌ر به‌غداد موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌نێرێت هه‌رێم ده‌توانێت له دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكات".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت كه ئه‌و كاندیده بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵی، فازڵ نه‌بی ده‌ڵێت، هیچ شتێكی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نیه، تا ئێستا كێشه هه‌یه له‌پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌نێوان كورد و عه‌لاوی، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردیه‌كان رازی بن ئاماده‌یه پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌ربگرێت،" بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان".