03:10 - 21/02/2020
مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پرسێکی ژیانیە و پەیوەندی بە ناکۆکی و پرسە سیاسیەکانەوە نییە
محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی
ڕاسپێردراوی عێراق بە شاندی کوردسانی ڕاگەیاندووە، بە هیچ شێوەیەکی مووچەی
فەرمانبەرانی هەرێم نابڕدرێت.
دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی
بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی شاندی کوردستانی لە بەغدا بە پەیسەرپرێسی ڕاگەیاند، لە
کۆبوونەوەی شاندەکەیان لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی
عێراق، عەلاوی ڕایگەیاندووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پرسێکی ژیانیە و پەیوەندی بە
ناکۆکی و پرسە سیاسیەکانەوە نییە.
دەرباز محەمەد وتیشی، عەلاوی باسی لەوە
کردووە، پێی سەیر بووە کاتی خۆشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕاوە و شاندی
کوردستانی پشتڕاست کردووەتەوە کە کێشە لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بودجەی
هەرێم دروست نابێت و هەموو شتێک وەک جاران بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو
١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ شاندی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێككەوتن لەبارەی پشكی
هەرێم لەو كابینە نوێیەی حكومەتی عیراقدا گەیشتە بەغدا.