کوردستان

04:19 - 24/12/2018

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگا: نابێت یەكێتی و پارتی كێشەكانیان بهێننە كەركوك‌

پەیسەر

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، نابێت كێشەی یەكێتی و پارتی دەربارەی هەرێمی كوردستان بهێندرێتە پارێزگاكەی ئەوان.

ئەحمەدعەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەپەیسەرپرێسی راگەیاند: نابێت كێشەی یەكێتی و پارتی دەربارەی هەرێمی كوردستان بهێندرێتە كەركوك، چونكە كەركوك و كەركوكیەكان لێی زیانمەند دەبن، گوتیشی: هەر ساتێك مانەوەی دۆخی كەركوك بەو شێوەیە زیان بەپێگەی كورد دەگەیەنێت.

لێدوانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەكاتێكدایە بەهۆی ناكۆكی یەكێتی و پارتی دەربارەی پۆستی پارێزگای كەركوك تا ئێستا ئەنجومەنی پارێزگا نەیتوانیوە پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دەستنیشان بكات.

تا پێش 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردوو نەجمەدین كەریم لەسەر پشكی یەكێتی پارێزگاری شارەكەبوو، دوای 16ی ئۆكتۆبەر یەكێتی داوای پۆستی پارێزگاری كەركوك دەكات و پارتیش دژایەتی ئەوهەنگاوە دەكات، بەهۆیەوە راكان جبوری جێگری پێشووی پارێزگار وەك پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كارەكان بەرێوەدەبات، ئەوەش زیانی بەپێگەی كورد گەیاندووە.