کوردستان

12:16 - 18/02/2020

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لاوی گفتوگۆ له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌كه‌ن‌

پەیسەر

جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ په‌یسه‌ر پرێسی ڕاگه‌یاند، عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان و حزبه‌ كوردستانیه‌كانی بانگهێشتكردوه‌ بۆ ماڵی خۆی له‌ به‌غدا.

وتیشی، ئه‌و بانگهێشته‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌ كه بڕیاره‌ كاتژمێر حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ‌ له‌ ماڵی عه‌مار حه‌كیم به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تایبه‌ته‌ به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت. حه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕاسپێردراویش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

پێشووتریش عه‌لاوی به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته‌وه‌ گفتوگۆی كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه‌ كورد چۆن به‌شداری كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات و چ پۆستێك وه‌رده‌گرێت.