06:57 - 15/02/2020
په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ست بۆ پرسى ده‌ستوور ده‌باته‌وه
په‌رله‌مانى كوردستان به نیازه دواى پشووى وه‌رزیى خۆى، ده‌ست بۆ پرسى ده‌ستوور به‌رێت و لیژنه‌ى دانانى ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان كارا ده‌كاته‌وه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێت، ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت بۆ دوو باره پێكهێنانه‌وه‌ى لیژنه‌كه.
جه‌مال حه‌وێز سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان له یه‌كی ئازار، پرسی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بخه‌نه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی،"پێداچوونه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و مادانه‌ش ده‌كرێت كه لیژنه‌ى پێشووی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئاماده‌یان كردووه و له‌سه‌ری رێككه‌وتوون".
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سیسته‌مى په‌رله‌مانیى بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆكن. سه‌باره‌ت به لیژنه‌كه‌ی پێشووش سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه له‌ناو لیژنه‌كه نه‌ماون و به‌شێكیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه ده‌بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌م رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بكرێته‌وه، كێن ئه‌وانه‌ی ده‌بن به ئه‌ندامی لیژنه نوێكه، ئه‌وه ده‌بێت رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌و بۆشاییه پر بكرێته‌وه، كه له‌ناو لیژنه‌كه دروست بووه".
به‌بڕواى حه‌وێز، نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور و هێنانی بۆ په‌رله‌مان و ده‌نگدان نابێته كێشه، چونكه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ده‌ستوور هه‌یه،"له زۆر بواری حوكمڕانی و كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ست به بۆشایی نه‌بوونی ده‌ستور ده‌كرێت، بۆیه پێویسته له‌خولی به‌هاره‌ی یاسادانان هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن، كه لیژنه‌یه‌ك له‌ئاستی ئه‌و پرۆسه گه‌وره‌یه پێكبهێندرێت".
گوتیشى:"به‌ڵام پرۆسه‌كه ورده‌كاری زۆری تێدایه، چونكه بۆ حزبێك و دوان نییه و ده‌بێت مافی هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه‌كانی تێدا جێگیر بكرێت، هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ن له‌م خوله‌ی به‌هاره كاره‌كانی ده‌ستور ده‌ست پێ بكه‌ن، و هه‌رێم كێشه‌ی ده‌ستوری نه‌مێنێت".
رۆژی ١٣-٤-٢٠١٥ په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره چواری ساڵی ٢٠١٥ی ده‌ركرد به‌ناوی (یاسای ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی ده‌ستوری كوردستان-عێراق بۆ راپرسی) و كاره‌كانی لیژنه‌كه له ١٩-٥-٢٠١٩ ده‌ستیپێكرد و له ١٩-٨-٢٠١٨ راگیرا به‌هۆی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه كۆتایی پێهات.