03:03 - 15/02/2020
رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى عه‌لاوى نه‌كراوه
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نوێى عێراق نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ره‌تاى كابینه‌كه ده‌ربكه‌وێت، ده‌شڵێت، كورد نابێت باجى ئه‌داى خراپى وه‌زیره شیعه‌كان بدات.
شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند پرسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی له پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، پێده‌چێت فشارێك بێت بۆسه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری زۆری نه‌خرێته سه‌ر له دانانی كه‌سانی حزبی زۆر دیار، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانیش كه دانیشتنی كردووه رایگه‌یاندووه، كه‌سانی حزبی زۆر دیار ناكات به‌وه‌زیر بۆیه پێده‌چێت ئه‌و پرسه كارتی فشار بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند، عه‌لاوی كاتی زۆر له به‌رده‌ستدا ماوه و ده‌توانێت له‌كاتی ده‌ستوری خۆیدا كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت رۆژی یه‌ك شه‌ممه كابینه‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، میرزا ده‌ڵێت :"پێم وانیه، چونكه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوی وه‌زیره‌كان نه‌كراوه، به‌ڵام پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ره‌داوی كابینه‌كه‌ی ده‌ركه‌وێت".
شیروان میرزا ده‌ڵێت، سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانى دیكه به‌یه‌ك تیم ده‌چێته دانوستانه‌وه، كورد داوای مافه‌كانی خۆی ده‌كات و ئاماده‌نیه باجی شیعه بدات، "كورد بۆچی باجی شیعه بدات كاتێك وه‌زیره‌شیعه‌كان ئه‌دای كاركردنیان وه‌ك پێویست نه‌بووه".راشیگه‌یاند، بۆ كورد پرسی دارایی، نه‌وت و گاز، ناوچه جێناكۆكه‌كان و هاوبه‌شیی راسته‌قینه، گرنگن.