11:27 - 14/02/2020
ئەندامێكی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور: سیستمی پەرلەمانی بۆ هەرێم گونجاوترینە
خامۆش عومەر
ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەرێم بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، لەمانگی ئایاری
ساڵی 2015دا بە بڕیاری پەرلەمانی كوردستان وەك لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێم دەستبەكاربوون،
بەپێی بڕیارەكە دەبوایە لیژنهكه لەماوەی سێ مانگدا كارەكانی تەواو بكات و لە
19/8/2015 ئەو ماوەیە كۆتایی هات، بەپێی یاسا دەتوانرا ماوەی كاركردنی لیژنەكە درێژبكرێتەوە،
لەسەر ئەو بنەمایەش نووسراویان بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی ماوەی
كاركردنی لیژنەكە درێژبكاتەوە، بەڵام بەهۆی پەكخستنی پەرلەمانهوه ماوەكە درێژنەكرایەوە.
خامۆش عومەر دەڵێت،
ئەو رەشنووسەی ئەوان ئامادەیان كرد 73 مادەی تەواوكرابوو، دوو مادەی تریش گفتوگۆی
لەسەر كرابوو، مادەیەكیش كە پەیوەندی بەپێگەی دینەوە هەبوو یەكلایی نەكرابۆوە و
كاری لەسەر دەكرا، دەشڵێت هێشتا تەواونەكرابوو بۆیە نەدەزانرا ڕهشنووسهكه لە چەند
مادە پێكدەهات.
راشیگەیاند، وەك
بنەما هەموو لایەنەكان لەسەر ئەوە كۆكبوون كە سیستمی حوكمرانی هەرێم پەرلەمانی بێت،
بەڵام نەگەیشتبوینە ئاستی رێكخستنەوەی دەسەڵاتەكان، بۆیە دیارنەبوو به سیستمی پەرلەمانی
تەواو دەبوو یان نا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی
نووسینەوەی دەستوور دەڵێت، لیژنەی نوسینەوەی دەستور لە 21 ئەندام پێكهاتبوو بەڵام
20 كەسیان دەستبەكاربوون.
خامۆش عومەر سیستمی
پەرلەمانی بەباشترین سیستمی حوكمرانی بۆ ئێستای هەرێمی كوردستان و ئەو حوكمرانیانە
دەزانێت كە لەقۆناغی گواستنەوەی دیموكراتیدان، بەهۆی ئەوەی سیستمی دیموكراتی جۆرێك
لە هاوسەنگی دەپارێزێت لە نێوان پێكهاتە و لایەنەكان، دەشڵێت دەكرێت لەقۆناغێكی دوورتردا
بیر لەوە بكرێتەوە كە سیستمێكی دیكە بۆ حوكمڕانی هەرێم هەڵبژێردرێت.
رۆژی 13/4/2015
پەرلەمانی كوردستان یاسای ژمارە 4ی ساڵی 2015ی دەركرد كە تایبەت بوو بە ( ئامادەكردنی
پرۆژەی دەستووری كوردستان- عێراق بۆ ڕاپرسی)
بەپێی ئەو زانیاریانەی
پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، پەرلەمانی كوردستان لەبەرنامەیدایە
لەدوای دەسپێكردنەوەی دانیشتنەكانی لە 1ی ئازارەوە، كاركردن لە پرسی نووسینەوەی دەستوور
بكاتە تەوەرێكی كارەكانی.