کوردستان

04:54 - 10/02/2020

كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح جارێكی تر لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌

پەیسەر

دوای ئه‌وه‌ى ماڵى تاڵه‌بانى به‌ زۆرینه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، به‌شێكى زۆر له‌ مادده‌كانى په‌یڕه‌وى ناوخۆیان تێپه‌ڕاند، به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جارێكى دیكه‌ لێك نزیك ده‌بنه‌وه‌. به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌ى كردووه‌و ده‌ستپێشخه‌رى كردووه‌ بۆ چاككردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى. 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به‌ ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی بۆ ماڵی تاڵه‌بانی یه‌كلایی كرده‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرانی پێشووی سكرتێری گشتی یه‌كێتی، هه‌وڵی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك دژی ماڵی تاڵه‌بانی ده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، ماڵی تاڵه‌بانی به‌ڵێنی پۆستێكی باڵایان به‌ شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوه‌، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی به‌رهه‌م ساڵح نه‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، ئێستا به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستی به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی ئێرانیش كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندی هه‌ڵبده‌نه‌وه‌، به‌و مه‌رجه‌ی پێگه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی پارێزراو بێت. ده‌شڵێت:"به‌رهه‌م ساڵح باش ده‌زانێت سیستمی هاوسه‌رۆكی پێشنیاری ده‌ره‌كی بووه‌، بۆ ئه‌وه‌بووه‌ ئه‌و پۆستی سكرتێر یان سه‌رۆك وه‌رنه‌گرێت".