کوردستان

11:32 - 10/02/2020

پەیسەرپرێس ناوەرۆكی كۆبونەوەی سبەینێ سەرۆكایەتی هەرێم و فراكسیۆنەكان ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

سەرۆكایەتی هەرێم بانگهێشتی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ كۆبونەوە.

 سەرۆكایەتی هەرێم بانگهێشتنامەی بۆ سەرجەم فراكسیۆنەكوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناردووە بۆ ئەوەی رۆژی سێ شەممە ١١ شوبات لەشاری هەولێر كۆببنەوە.

سەرچاوەیەك بە پەیسەرپرێسی راگەیاند نێچیرڤان بارزانی ژمارەیەك داواكاری ئامادەكردووە و دەیەوێت بیخاتە بەردەم فراكسیۆنەكوردستانیەكان بۆ ئەوەی وەك مەرجی كورد بە دەنگدان بە كابینەی داهاتوو رێككەوتنی لەسەر بكرێت، هەروەها سەرۆكی هەرێم دەیەوێت لەو رێگەیەوە یەكریزی لەناو فراكسیۆنەكوردستانیەكان دروست بكات، پێش ئەوەی دانوستانی كورد و عەلاوی بەفەرمی دەست پێبكات.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە پێناچێت فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەران بەشداری كۆبونەوەكە بكات.