12:49 - 24/12/2018
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ناردنى سێ مووچه فه‌وتاوه‌كه بۆ هه‌رێم دوادەخات
وه‌زاره‌تى دارایى عێراق به نیازه سێ مووچه‌ى كۆتایى ئه‌مساڵ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، به‌ڵام پێدانى ئه‌و پاره به هه‌رێمى كوردستان بۆ كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم دواده‌خات و نزیكه‌ى مانگى دوو پاره‌كه ده‌نێرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، وه‌زاره‌تى دارایى ده‌یه‌وێت بڕى ٩٥٠ ملیار دیناره ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك قه‌ره‌بووى مووچه‌كانى مانگى ١٠ و ١١ و ١٢ى ٢٠١٨ كه نه‌دراوه به فه‌رمانبه‌ران، بەڵام دەورووبەری مانگی دوو ئەو پارەیە رەوانە دەکات و به دیاریكراویش كاتێكى دیارینه‌كردووه، ته‌نها گوتویانه ده‌وروبه‌رى مانگى دوو ره‌وانه ده‌كرێت.
غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به په‌یسه‌رپرێسى راگه‌یاند، وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڵێنى داوه كه مووچه‌ى سێ مانگى كۆتایى ٢٠١٨ ره‌وانه بكات، به‌ڵام مانگى دوو ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت و بۆ هه‌ر مانگێك بڕى ٣١٧ ملیار دیناره، كه ده‌كاته ٩٥٠ ملیار دینار.
گوتیشى، لایه‌نه عێراقییه‌كان گرفتیان له‌گه‌ڵ ره‌وانه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه نییه، چونكه مووچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانه كه ده‌بوو بدرێت و خۆیان ره‌وانه‌یان نه‌كردووه، بۆیە پاره‌كه ره‌وانه ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا نادرێت و دواده‌كه‌وێت بۆ مانگى دوو.
دواخستنى ره‌وانه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ مانگى دووى ساڵى ئاینده له‌كاتێكدایه، ئه‌و مووچه‌یه هى ئه‌م ساڵه، پێده‌چێت ره‌وانه‌كردنى ئه‌و پاره‌یه بۆ سه‌ره‌تاى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوابكه‌وێت، كه پێشنبیى ده‌كرێت پێكهێنانى دوابكه‌وێت و لایه‌نه‌كان وازوو نه‌گه‌نه رێككه‌وتن.