01:09 - 08/02/2020
كورد به سێ باڵى جیاوه قسه له‌گه‌ڵ عه‌لاوى ده‌كه‌ن
كورد به سێ باڵه‌وه له‌به‌غدا ده‌یه‌وێت بچێته گفتوگۆى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقه‌وه، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى. به‌پێی زانیاریانه‌ییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی، پارتی و گروپی ١٥ ، به جیا داوای بینینی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندیدی راسپێردراوی حكومه‌تیان كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ په‌یسه‌ر پرێس رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزی دروست نه‌بێت كورد به‌سێ تیم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عه‌لاوی ده‌كات، ئه‌وانیش تیمی یه‌كێتی، پارتی، گروپی ١٥، ده‌شڵێت، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له نێوان عه‌لاوی و یه‌كێتی و پارتی له به‌غداد كراوه، به‌ڵام به‌ڵێنی هیچ پۆستێكی به‌هیچ لایه‌نێك نه‌داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سەرچاوەکەی پەیسەر، پارتی ده‌یه‌وێت وه‌زیرێكی سیادی وه‌ربگرێت و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌شداری حكومه‌ت بكات، گروپی ١٥ ش هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی وزاری ده‌دەن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، جگه له‌وه‌ی ئه‌و سێ لایه‌نه له‌سه‌ر پۆست ناكۆكییان هه‌یه له‌سه‌ر پرسی داواكارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كارنامه‌ی حكومه‌تیش ناكۆكن، بە جۆرێك پارتی پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ده‌كات و یه‌كێتیش له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، گروپی ١٥ ش، له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گه‌نمی جوتیاران و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
بڕیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نێچیرڤان بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك رابگه‌یه‌نێت، بۆ دروستكردنی یه‌كڕیزی له نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان. له‌لایه‌كى دیكه‌وه فارس عیسا نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا به میدیاى پارتى راگه‌یاندبوو، له دوو هه‌فته‌ى داهاتوو محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.