05:28 - 06/02/2020
جه‌بار یاوه‌ر: داوامان لێبكرێت ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه ناوچه جێناكۆكه‌كان
ئه‌نجامى دانوستانه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانى دیكه دیار نییه، تا ئێستا پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هیچ كام له‌و شوێنانه‌ى پێش ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر جێيهێشت.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌بێت به رێككه‌وتن بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، چونكه پێشمه‌رگه به‌ته‌نها ناتوانێت بگه‌رێته‌وه.
یاوه‌ر گوتیشى:"داوامانكردووه پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام هێشتا حكومه‌تی فیدراڵی ره‌زامه‌ندی پیشان نه‌داوه ئه‌گه‌رنا پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و چه‌ندین جار داوایكردووه".
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كرده‌وه "تیرۆرستییه‌كان"ی داعش زیادیانكردووه، به‌بڕواى هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم-ن له دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، كه‌ركوك، مه‌خمور و ناوچه‌كانی موسڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان ناتوانن به ته‌نها كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن،"چونكه لاوازن و توانای كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كانیان نیه، هه‌ر له باره‌گاكانی خۆیان ده‌مێننه‌وه، یان له‌سه‌ر شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانن و ناچنه ده‌ره‌وه، داعش ده‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی له‌و ناوچانه بسوڕێته‌وه".
جه‌ختیكرده‌وه، داعش هێشتا مه‌ترسییه بۆسه‌ر ته‌واوی جیهان، له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا دووجار له‌به‌ریتانیا به چه‌قۆ هێرشی تیرۆرستییان ئه‌نجامداوه.