کوردستان

12:09 - 06/02/2020

بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبوونه‌وه‌دان‌

پەیسەر

مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق، دوور له‌ چاوى میدیاكان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، بەرهەم ساڵح بەیانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە هەولێر و ئێستا لەگەڵ بارزانی لە کۆبوونەوەدایە، ساردی پەیوەندییه‌كانى یەکێتی و پارتی و دۆخی عێراق و کابینەی نوێى حكومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د تۆفیق علاوی و پێگەی کورد تاوتوێ دەکرێت.

باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، به‌رهه‌م ساڵح پەیامی شیعەکانی لەبارەی بودجە، نەوت و مانەوەی هێزه‌كانى ئەمریکا لەهەرێمى كوردستان پێیه‌. بڕیارە بەرهەم ساڵح دواتر لەگەڵ هەر یەکە لە مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانیش کۆببێتەوە.