05:56 - 05/02/2020
گونده كوردییه‌كانی خانه‌قین چۆڵ ده‌كرێن
دۆخى ئه‌مى خانه‌قین له‌دواى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ئاسایى نه‌بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆر كورد، سنورى قه‌زاكه‌یان جێهێشتووه. له ناوه‌ندى قه‌زاكه ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ خێزانى كورد چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه. كورد گونده‌كانیش جێده‌هێڵێت.
سه‌میر محه‌مه‌د نور سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی قه‌زای خانه‌قین، به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، چه‌ندین جار به فه‌رمی نوسراویان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ربكه‌ن، ده‌شڵێت دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دۆخی ئه‌منی خانه‌قین باش نیه و مه‌ترسی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
سه‌میر محه‌مه‌د ده‌ڵێت، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێستای خانه‌قین ناتوانن دۆخی ئه‌منی كۆنترۆڵ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه كۆنتڕۆڵی كردبوو، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ماڵی كورد خانه‌قینیان جێهێشتووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی زۆرینه‌ی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین، له لایه‌ن هاوڵاتیانی كورده‌وه به‌هۆی مه‌ترسی داعش-ه‌وه چۆڵ كراون، زۆرینه‌یان هاتوونه‌ته ناو خانه‌قین، هیچ هێزێكی بیانی له سنووری خانه‌قین نیه.
رۆژی ٢٨-١٠-٢٠١٩ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ داواكاری خۆپیشانده‌ران بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكان ده‌ركرد، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان.