05:32 - 05/02/2020
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا: نابمه‌وه به پارێزگارى كه‌ركوك
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووتری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى و پارتى هه‌ردوولاش داواى لێبكه‌ن، پۆستى پارێزگار وه‌ربگرێت، ئه‌و ئاماده نییه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت. ده‌شڵێت، له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌كه‌ركوك زۆر كه‌میكردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا پارێزگاری پێشووتری كه‌ركوك بۆ په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، كه‌ركوك پێویستی به پارێزگارێكی بێلایه‌نی نا حزبی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ئاشت بكاته‌وه، ده‌شڵێت ئه‌و له‌قۆناغێكی هه‌ستیاردا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی وه‌رگرت، له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس حكومه‌ت كه‌ركوكی په‌راوێزخستبوو، له‌پرۆسه‌ی رزگاركردنیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی شه‌ره‌وه شاره‌كه رزگاركرا ئه‌وه‌نده‌ی تر شاره‌كه وێران بووه.
عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كاتێك ئه‌و پارێزگارى كه‌ركوك بووه، دۆخی ئه‌منی "زۆر خراپ" بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش توانیویانه چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی بونیاد بنێن، ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و پرۆژانه‌ی دواتریش جێبه‌جێكران بیرۆكه‌ی ئه‌وان بووه.
سه‌باره‌ت به پرسى پارێزگارى كه‌ركوك عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت، پێویسته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پارێزگارێكی بێلایه‌ن بكرێت به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتیوانی بكه‌ن،"دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌كه‌ركوك زۆر كه‌میكردووه و ده‌سه‌ڵاتی جارانی نه‌ماوه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئه‌و ئاماده‌یه پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه، عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی و پارتی داوای لێبكه‌ن جارێكی تر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێته‌وه ئه‌وه ره‌تیده‌كاته‌وه،"چونكه هه‌شت ساڵ خزمه‌تی شاره‌كه‌م كردووه، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه خه‌ڵكانی تر خزمه‌ت بكه‌ن، له‌رووی ده‌رونییه‌وه ئاماده‌ییم تێدا نییه ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه".