کوردستان

05:51 - 04/02/2020

كورد گومانی هه‌یه‌ عه‌لاوی بتوانێت حكومه‌ت درووست بكات‌

پەیسەر

به‌شێك له‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان، به‌ تایبه‌تى یه‌كێتى و پارتى گومانیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌ركه‌وتووبێت و بتوانێت حكومه‌ت دروست بكات، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، بخه‌نه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی عه‌لاوی.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له‌ حزبه‌ كوردستانییه‌كان به‌ تایبه‌تیش پارتی و یه‌كێتی گومانیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی سه‌ركه‌وتووبێت، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بخه‌نه‌ دوای ده‌ركه‌وتنی ئاماژه‌كانی سه‌ركه‌وتنی عه‌لاوی.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ عه‌لاوی ٢٧ رۆژی له‌به‌رده‌م ماوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌شیعه‌كان پشتیوانی ناكه‌ن و سوننه‌كانیش پێیان وایه‌ ئه‌زموونێكی تاقیكراوه‌یه‌ و خۆپیشانده‌رانیش ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئاسان نیه‌.

په‌یسه‌ر دوێنێ زانیارى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران نێچیرڤان بارزانى گوتویه‌تى، پێى وانییه‌ محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى بتوانێت سه‌ركه‌وتووبێت له‌ پرۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت.