05:28 - 04/02/2020
عه‌لاوی داواكارییه‌كی پارتی ره‌تده‌كاته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، به ئاشكرا به هه‌موو لایه‌نه‌كانی گوتووه كه نایه‌وێت هیچ كاندیدێكی كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بمێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت عه‌لاوی به‌ڵێنی داوه سێ وه‌زیر بمێنێته‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت هیچ به‌ڵێنێكی له‌و جۆره‌ی به‌هیچ كوتله‌یه‌ك نه‌داوه، به‌ڵام چه‌ند لایه‌نێك داوایان كردووه وه‌زیره‌كانیان بمێننه‌وه، له‌وانه‌ش پارتی داوایكردووه فواد حوسێن وه‌زیری دارایی بمنێنێته‌وه، به‌ڵام عه‌لاوی رازی نه‌بووه و رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر فشاری لێبكرێت ئه‌وه له‌پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به بۆچوونی عه‌لاوی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، عه‌لاوی رایگه‌یاندووه پێداچوونه‌وه به رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و به‌پێی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی عێراق بریاری له‌سه‌ر ده‌دات، راشیگه‌یاندووه به‌شێك له‌سه‌ركرده عێراقییه‌كان پێیان گوتووه، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان نابێت، بۆیه هیواداره هه‌رێمیش پابه‌ند بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، عه‌لاوی به به‌رهه‌م ساڵحی گوتووه، پشتیوانی ئه‌وه ده‌كات لیژنه‌ی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غداد بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان دروست بكرێت.