05:16 - 04/02/2020
نێچیرڤان بارزانى داوایه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌چه‌ند كاتژمێری رابردوودا په‌یوه‌ندی به به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه كردووه، داوای لێكردووه چاودێری پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت بكات و رێگریشی له‌پشتگوێخستنی كورد بكات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، پارتی ترسی له‌وه هه‌یه به بیانووی نه‌هێشتنی پشك پشكێنه له كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق دووربخرێته‌وه و پێگه‌ی هه‌رێم به بیانووی حكومه‌تێكی به‌هێز له به‌غداد به ته‌واوه‌تی لاواز بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، پارتی ترسی له یاسای ئیداره‌ی مالی حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه كه‌رۆژی ٢٣-٥-٢٠١٩ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند كرا و هه‌رێم و پارێزگاكان ناچار ده‌كات به راده‌ستكردنی ته‌واوی داهاته‌كان، سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، به‌ته‌نها له‌ژێر کۆنترۆڵی حكومه‌تی به‌غداد رێگە پێدەدات.
بریاربوو له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ئه‌و یاسایه كه له ٥٦ماده پێكهاتووه جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، پێشبینی ده‌كرێت له دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌غداد پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی بكات. بۆیه داوای له سه‌رۆك کۆمار كردووه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ رێگری له مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم به‌كاربهێنێت.