کوردستان

06:01 - 23/12/2018

پێشنیازێكی روسی بۆ كوردەكان، سوپای ئەسەدی بەرەو خۆرهه‌ڵاتی فورات جوڵەپێكرد‌

پەیسەر

لەدوای بڕیارەكەی ئەمەریكا بەكشانەوەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی فورات كە زۆرینەی بەدەست هێزەكانی سوریای دیموكراتەوەیە، میدیا ناوخۆییەكانی سوریا رایانگەیاند كە سوپای سوری ڕوویانكردۆته‌وه‌ (دیر الزور) ی خۆرهه‌ڵات بە ئامانجی دەست پێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە خۆرهه‌ڵاتی سوریا.

 
روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ  ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان ئاشكرایكردووه‌"پێشنیارێكی رووسی هەیە بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات، كە پاسەوانی سنوور لە هێزەكانی رژێمی سوریا دابنێن بەتایبەتی ئەو ناوچانەی كە دەكەونە نێوان هەردوو روباری دیجلەو فورات. ئەوەش بۆ ئەوەی رێگە لە چالاكیەكانی هێزی سەربازی توركی بگرن كە ئەردۆغان هەڕەشەیان پێدەكات."

هەر لەو میانەیەدا پێگەی (اوقات الشام)ی هەواڵی نوسیویەتی: "سوپای سوری بەشێك لە هێزەكانی لە چواردەوری پارێزگای ئیدلەب كشاندوەتەوە و بەرەو ناوچەكانی خۆرهه‌ڵاتی بردوون."

لە لای خۆشیەوە نوسینگەی راگەیاندنی هێزەكانی – النمر- ی سەر بەهێزەكانی سوریا رایانگەیاندووە :"هێزەكانی تەرامیح ئاگادار كراونەتەوە كە بەرەو حەما بچن لە باشوور و ئەدلیبی خۆرهەڵات بەرەو دیرە زوور. هەر ئەو نوسینگەیە باسی لەوە كردووە  چالاكیە سەربازیەكانی خۆرهەڵاتی فورات دژ بە رێكخستنەكانی –داعش-ە كە لەشوێنە نادریارەكانی ناوچەكەدا خۆیان شاردووەتەوە.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مافی مرۆڤ باسی لەوە كردووە ، بەهێزكردنی پێگە سەربازیەكان و یەكینەكانی سوپای سووری كاتێك گەشتوونەتە دەیرزووری خۆرهه‌ڵات هەڵات كە رێكخستنەكانی –داعش- كۆتاییان هاتووە كە دەكەوتنە نێوان گوندەكانی –هەجین – و ئەو گوندانەی كە دەكەونە سەر كەنارەكانی بەشی خۆرهەڵاتی رووباری فورات.
بە پێی راپۆرتەكانی روانگەی سووری ئەو هێزانە چاویان لەسەر هەردوو شاری (البوكمال ) و (میادین)ە. جەختی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە سەدان سەرباز بە خۆیان و پێداویستییەكانیانەوە و چەك و تەقەمەنیی و چەكی قورسیشەوە ئامادەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لەناوچەكانی خۆرهەڵات بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرنەوە.