کوردستان

05:41 - 23/12/2018

پرسی نزیكبوونه‌وه‌ له‌ گۆڕان به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شكردووه‌‌

پەیسەر

یەكێتی لەسەر پرسی چۆنیەتی نزیك بوونەوە لەبزوتنه‌وه‌ی گۆران یان پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆتە دووبەش پەیسەرپرێس تێروانینی هەردوو بەرەكە ئاشكرا دەكات، پارتیش ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌یاندا نه‌كات كه‌ ناوی ناون (به‌ره‌ی دژه‌ ریفراندۆم).

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، سەركردەكانی یەكێتی دەربارەی چۆنیەتی بەشداریكردن لەحكومەت و نزیك بوونەوە لەلایەنەكان بوون بەدوو بەشەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەرپرسانی یەكێتی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، بەجۆرێك بنەماڵەی تاڵەبانی پشتیوانی ئەوە دەكەن پێش رێككەوتن لەگەڵ پارتی، حزبەكەیان لەگۆران نزیك بێتەوە و پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە ئاسایی بكاتەوە و لاپەرەیەكی نوێ هەڵبداتەوە لەبەرامبەردا باڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێیان وایە پێویستە یەكێتی لەپارتی نزیك بێتەوە و چونكە بەرای ئەو باڵە نزیك بوونەوەی یەكێتی  لە گۆڕان هیچ سودێك بە یەكێتی لەم قۆناغەدا ناگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر ئەو پرسە ئەوەی ئاشكراكرد، تائێستا یەكێتی لەناو خۆی خۆیدا نەگەیشتونەتە رێكەوتن لەسەر ئەو پرسە و گفتوگانیان بۆ نزیكبوونەوەیان لەكام لایەن لەو دوو لایەنە بەردەوامە.

ناكۆكی ناو یەكێتی لەكاتێكدایە پارتی سەركردەكانی یەكێتی دابەشی دووبەرەكردووە، بەرەی پشتیوانی ریفراندۆم و بەرەی 16ی ئۆكتۆبەر، و پارتیش هەوڵ دەدات لە بەرەی یەكەم نزیك بێتەوە.