01:07 - 31/01/2020
مەكتەبی سیاسی پارتی نیگەرانیەكانی دەگەیەنێتە بارزانی
بەپێی ئەو زانیاریانەی
پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان لەوە نیگەرانن كە هەموو بڕیارەكانی پارتی لەنێوان مەسرور
بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دابەشكراون و هیچ رۆڵێك بۆ مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی
پارتی نەماوەتەوە، ئەو نیگەرانیەشیان گەیاندووهتە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت لەلایەن مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتیهوه هیچ كاندیدێك بۆ
هیچ پۆستێك دیارینەكراون، بەڵكو كاندیدی پۆستە حكومیەكان راستەوخۆ لەلایەن تیمی
راوێژكاری مەسرور بارزانیەوە دیاری دەكرێن، ئەو كاندیدانەشی لە سەرۆكایەتی هەرێم پۆستیان
پێ دەدرێت لەلایەن خودی نێچیرڤان بارزانیەوە دیاریدەكرێن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت، وەڵامی مەسعود بارزانی ئەوەبووە كە چاوەرێ بكەن تا كۆنگرە دەبەسترێت دانبهخۆتاندا
بگرن، لە كۆنگرەدا ئەو كێشانە چارەسەردەبن.
بەپێی زانیاریەكانی
سەرچاوەكە بەهۆی گلەیی ئەندامانی مەكتەبی سیاسیەوە چەندین مانگە مەكتەبی سیاسی
پارتی كۆنەبووهتەوە، تەنها یەك كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كراوە كە ئەویش
رۆژی 18/1/2020 بوو و تێیدا بڕیاری بەستنی كۆنگرەی چواردەهەم درا.
بەپێی زانیاریەكان
لەساڵی رابردوودا چەند كۆبوونەوەیەكی كەمی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی كراون، یەكێكیان
لە 10/3/2019 بۆ پرسی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت بووە و 25/4/2019 كۆبوونەوەی مەكتەبی
سیاسی پارتی كراوە.
پەیسەر زانیویەتی
بەشێك لەئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی پارتی چەند مانگێك چاوەرێ دەكەن تا
دیداری مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بكهن و زۆرجاریش سەركەوتوو نابن، بۆیە
بەناچاری لەڕێی نووسینگەكانیانەوە پەیامەكانیان دەگەیەنن.