04:58 - 29/01/2020
ناوه‌رۆكى كۆبوونه‌وه‌ى نێچیرڤان بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح له داڤۆس
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له داڤۆس، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆنگره‌ی یه‌كێتی و پرسی سه‌رۆك كۆماره‌وه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندووه، ئه‌وان له ئه‌نجامی كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیگه‌رانن و پێیان وایه ئه‌وانه‌ی به "دژه پارتی" ناسراون زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، پشتیوانی خۆشی بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سكرتێری یه‌كێتی، پێی وابووه ئه‌وه یارمه‌تی باش بوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ده‌دات.
نێچیرڤان بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پارتی پشت له به‌رهه‌م ساڵح ناكات له پۆستی سه‌رۆك كۆمار و ئاماده‌نییه پشتیوانی هیچ هه‌وڵێكی دوورخستنه‌وه‌ی بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر داوای به‌رهه‌م ساڵح بووه و لاهورشێخ جه‌نگی كه یاوه‌ری به‌رهه‌م ساڵحی كردووه به‌شداری به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.