04:31 - 29/01/2020
نێچیرڤان بارزانی دۆسیه‌ی نه‌وتی راده‌ستى كابینه‌ى نوێ نه‌كردووه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، تا ئێستا به ته‌واوى فایلى نه‌وتى راده‌ستى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌كردووه، ئه‌و بڕه پاره‌ى كه له داهاتى نه‌وت له‌م كابینه‌یه بۆ وەزارەتی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌میكردووه به‌راورد به كابینه‌ى رابردوو.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هیچ گرێبه‌ستێكی له‌سه‌ر پرسی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌كردووه، ته‌نها كار به‌و گرێبه‌ستانه ده‌كرێت كه له سه‌رده‌می كابینه‌كانی نێچیرڤان بارزانی واژۆكراون.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس ده‌ڵێت، نێچیرڤان بارزانی تا ئێستا دۆسیه‌ی نه‌وتی راده‌ستی ئه‌م كابینه‌یه نه‌كردووه و ئاسته‌نگیشی بۆ دیاریكردنی كاندیدی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان دروستكردووه، پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتیشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا باسكردووه.
به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر پرێس، له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی مانگانه ٣٢٠ ملیۆن دۆلار له‌داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، بانكی كوردستانى نێچیرڤان بارزانى به‌دیناری عێراقی ٣٧٥ ملیار دیناری ده‌دایه وه‌زاره‌تی دارایی، به‌ڵام له‌چه‌ند مانگی رابردوودا و له‌سه‌رده‌می ئه‌م كابینه‌یه‌دا پاره‌كه بۆ كه‌متر له ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ی دیکەی به بیانووی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، دۆسیەی ناكۆكی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، لە به‌رده‌م مه‌سعود بارزانییە و ئه‌و ده‌توانێت یه‌كلایی بكاته‌وه.