کوردستان

04:36 - 28/01/2020

مه‌رجه‌كانی سائیرون بۆ كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌

پەیسەر


په‌رله‌مانتارێكى ره‌وتى سه‌در بۆ په‌یسه‌ر پرێس رایده‌گه‌یه‌نێت، دیاریكردنى كه‌سێك وه‌ك كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كارێكى قورس نییه‌، چه‌ند مه‌رجێكیش ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته‌ كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران.

ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ هاوپه‌یمانی سائیرون، به‌ په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ داڤۆس كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه‌، بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌روه‌ها بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌و كابینه‌یه‌ی دروست ده‌بێت و ئه‌ركه‌كانی، بۆیه‌ دیاریكردنی كه‌سێك ئاسته‌نگێكی گه‌وره‌ نییه‌.

مه‌سعودی ده‌ڵێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌بێت له‌ لایه‌ن شه‌قامی عێراقییه‌وه‌ قبوڵكراوبێت و هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسین پێی رازی بن:" هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قبوڵكراو بێت، كه‌سێكی به‌هێزی چاكسازیخواز بێت، كه‌ توانای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دۆسیه‌ گه‌رمه‌كان و فشاره‌كانی هه‌بێت، ئاماده‌كاری بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كه‌ ئازادانه‌ و پاكانه‌ به‌رێوه‌بچێت و یارمه‌تیده‌ری دووباره‌ داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی بێت".

تائێستا كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دیارینه‌كراوه‌، له‌ كاتێكدا نزیكه‌ى دوو مانگه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى له‌كار كێشاته‌وه‌ته‌وه‌.