کوردستان

05:36 - 27/01/2020

حكومه‌تی هه‌رێم شاندێك ره‌وانه‌ی به‌غداد ده‌كات‌

پەیسەر


بریاره‌ سبه‌ینێ سێشه‌ممه‌ شاندێكى حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رۆكایه‌تی خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كارووباری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد، سه‌ردانی به‌غداد بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وییه‌كانى كورد له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، له‌لایه‌ن عه‌ره‌بە هاورده‌كانه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ رپرێس، خالید شوانی سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ، دارایی و داد ده‌كات، په‌یسه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ خالید شوانی-یه‌وه‌ كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو هیچ زانیاریه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ بخاته‌روو.

له‌دواى رووداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌، رووبه‌رێكى زۆر زه‌وى كورده‌كان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌، ساڵى رابردوو جوتیاره‌ كورده‌كان گرفتى زۆریان بۆ دروست بوو بۆ دوورینه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان و رووبه‌رێكى فراوان زه‌وى كشتوكاڵى سوتا.