04:37 - 27/01/2020
ئامانجى یه‌كگرتوو له سه‌ردانیكردنى لایه‌نه‌كان
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای كۆتایی هاتنی كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی، شاندێكى باڵاى حزبه‌كه گه‌رێكی سه‌ردانی بۆلای لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌ست پێكردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس یه‌كگرتوو داواى له یه‌كێتى و پارتى كردووه كه كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه دۆخه‌كه كێشه هه‌ڵناگرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، یه‌كگرتوو به یه‌كێتی وپارتی گوتووه، مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌م جۆره خراپه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌لكێشكرنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه بۆناو هه‌رێم ده‌بێت، داواشیكردووه به‌زوترین كات كۆببنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوانیان بكه‌ن.
خه‌لیل ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو كه به‌شداری به‌شێك له‌و دیدارانه‌ی كردووه، به په‌یسه‌ر پرێس-ی راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك بووه، یه‌كێكیان باسكردنی گۆڕانكارییه‌كان و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نانه.
به‌گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوو ته‌وه‌ری دووه‌می سه‌ردانه‌كان، باسكردنی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ی تێدایه و"ده‌ورووبه‌ری هه‌رێم بووه‌ته تۆپه‌ڵێك ئاگر، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان هه‌ست به ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه بكه‌ن و یه‌كڕیزیی و ئاشته‌وایی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و به‌ره‌پێشبردنی ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌ره‌پێدانیان بپارێزن ئه‌مه ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی سه‌ردانی شاندی یه‌كگرتوو بووه بۆ لای لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی وپارتی".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له كۆبوونه‌وه‌كان تاوتوێى ئه‌وه‌یان كردووه، كه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هاوكاری یه‌كتر بن له‌و پرۆسه‌یه، چونكه ئه‌نجامدانی چاكسازی ریشه‌یی راسته‌قینه پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز و قورسه، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌یه‌كه‌وه شانی نه‌ده‌نه به‌ر ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نابێت. ئه‌و هۆكارانه‌ی بوونه هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق هه‌مان هۆكار له هه‌رێمیش هه‌ن بۆیه ده‌بێت ئاگربڕ بكرێت نه‌گاته هه‌رێم".
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى سه‌ردانه‌كانى یه‌كگرتوو بۆلاى حزبه‌كان، گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن رێگری بكرێت كه هه‌رێمى كوردستان نه‌بێته به‌شێك له‌و ململانێ نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی له عێراق هه‌ن، چۆن هه‌رێم بتوانێت خۆى بپارێزێت و بێلایه‌ن بێت. ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت:"یه‌كێتی و پارتی هه‌ردوولا هاوڕابوون، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان یه‌كڕیز بێت و په‌یوه‌ندی لایه‌نه‌كان ئاسایی ببێته و باشتر بێت".
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێتی نیشتمانیی، پارتی دیموكرات و بزوتنه‌وه و كۆمه‌ڵى ئیسلامی، سۆسیالیست و لایه‌نه توركمانه‌كانى كرد.