کوردستان

04:09 - 27/01/2020

دوو كاتى جیاواز بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی دیاریكراوه‌‌

پەیسەر

دوو كاتى جیاواز بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی دیموكراتى كوردستان دیاریكراوه‌، كه‌ یه‌كێكیان ساڵرۆژی ریفراندۆمه‌. بڕیاره‌ مه‌سعود بارزانى ببێته‌وه‌ سه‌رۆك.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، مه‌سعود بارزانی له‌كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی ده‌بێته‌وه‌ سه‌رۆك، پارتى به‌رنامه‌ى وایه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه‌ ده‌رناچنه‌وه‌ یان خۆیان كاندید ناكه‌ن، له‌ باره‌گای بارزانی پۆست وه‌ربگرن.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژ نوری شاوه‌یس، كه‌ریم سنجارى و ئازاد به‌رواری، خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، ده‌ڵێت دوو كات دیاریكراوه‌ یه‌كێكیان ١٦ی ئابه‌، كه‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیه‌، ٢٥ی ئه‌یلولیش كه‌ ساڵرۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی باشوری كوردستانه‌ كاتێكى دیكه‌یه‌ كه‌ بۆ كۆنگره‌ى پارتى دیاریكراوه‌.

پارتی له‌ماوه‌ی ٧٤ساڵ ته‌مه‌نیدا، ١٣كۆنگره‌ی كردووه‌ و دوایه‌مین كۆنگره‌ش له‌ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٠ بوو.