کوردستان

03:54 - 27/01/2020

ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازیی نوێ ره‌وانه‌ی كه‌ركوك ده‌كات‌

پەیسەر


ئه‌مریكا هێزێكى سه‌ربازیى نوێى بردووه‌ته‌ كه‌ركوك. هێزه‌كه‌ له‌ بنكه‌ى كه‌ى وه‌ن جێگیركراون، زانیارى هه‌یه‌ كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌ركوك.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ چه‌ند كاتژمێری رابردوودا نزیكه‌ی ٣٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن كردووه‌، رێكاری ئه‌منی نوێیان گرتووەته‌ به‌ر بۆ پارێزگاری له‌خۆیان.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ دوای گه‌یشتنی هێزه‌ نوێیەكه‌ی ئه‌مریكا، حه‌شدی شه‌عبی دوو باره‌گای له‌ ناو كه‌ركوك چۆڵكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری ئه‌و چۆڵكردنه‌ به‌ ته‌واوه‌تی دیارنییه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌ر پرێس، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك ره‌تیانكردووەته‌وه‌، هیچ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن و ته‌نها له‌گه‌ڵ پۆلیسی فیدراڵی په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پشتیوانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان.