03:02 - 25/01/2020
هۆكاری به‌شداری لاهور شێخ جه‌نگی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس
لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، به‌شداری كۆڕبه‌ندی ئابوری داڤۆس-ی كرد له سویسرا، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌ر پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، لاهور جه‌نگی له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رهه‌م ساڵح به‌شداری كۆڕبه‌نده‌كه‌ی كردووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان مه‌به‌ست له به‌شداریكردنى لاهور شێخ جه‌نگى، كۆبوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سه‌ربازی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی ئه‌تڵه‌سی ناسراو به‌ناتۆ هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دروستكردنى په‌یوه‌ندى سیاسى و هاوكات روونكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆ و ره‌خنانه‌ى ئاڕاسته‌ی ده‌كرێن، ده‌رباره‌ی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و كۆماری ئیسلامی ئێران.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌رپرێس گوتى، لاهور شێخ جه‌نگی بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی چاوی پێیی كه‌وتووه رونیكردووه‌ته‌وه، كه له چوارچێوه‌ى شه‌ڕى داعش هه‌موو هێزه‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌بووه، له‌ناویشیاندا ئه‌مریكا و حه‌شدی شه‌عبی، هاوكاری یه‌كتریان كردووه له‌و شه‌ڕه‌دا. هاوكات ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و ئێران هه‌بووبێت و ئه‌و قسانه‌ى به "پروپاگه‌نده‌ی نه‌یاره‌كان"ی وه‌سفكردووه.
لاهور شێخ جه‌نگی له كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی كه ٢١-١٢-٢٠١٩ به‌سترا، ده‌نگی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا، مه‌به‌ستیه‌تى وه‌ك كه‌سایه‌تیییه‌كى سیاسى په‌ره به په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی بدات له‌سه‌ر ئاستی جیهان.