03:40 - 24/01/2020
په‌یسه‌ر دواین زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نوسی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بڵاوده‌كاته‌وه
به‌پێی نوسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه و به‌رواری 19/11/2019 له‌سه‌ره به واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كراوه داوای كردووه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا زانیاریان ده‌رباره‌ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بۆ بنێرن، به‌ڵام تائێستا به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان ناوه‌كانیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی نه‌كردووه.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایى به په‌یسه‌رى راگه‌یاند: هه‌ر كاتێك ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان ناو و زانیاری فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستیان بۆ بنێرن، ئه‌وانیش به نوسراوێك سه‌رجه‌میان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بریاری كۆتایی له‌باره‌ی دامه‌زراندیانه‌وه بدات.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌گوترێت حكومه‌ت به‌نیازی به هه‌میشه‌یكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست نیه بۆیه گرێبه‌سته‌كانی بۆ ئه‌م ساڵ بۆ نوێكردوونه‌وه، سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به دانه‌مه‌زراندنیانه‌وه نیه، به‌ڵكو تا ئه‌و رۆژه‌ی داده‌مه‌زرێن به‌هه‌میشه‌یی ده‌بێت فه‌رمانی كاركردن به‌گرێبه‌ستیان هه‌بێت.
به‌پێی زانیاریه‌كان نزیكه‌ی 30 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له كوردستان هه‌ن كه زۆرینه‌یان میلاكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانین و 47%ی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست پێكده‌هێنن و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده 19% و وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كاره‌با هه‌ریه‌كه‌یان نزیكه‌ی 5% و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 5%3 و ئه‌وه‌ی تریش به‌سه‌ر فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كانی تردا دابه‌ش بوون.
حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانی دامه‌زراندنی 6 هه‌زار مامۆستای گرێبه‌ستی داوه و چاوه‌روان ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا فه‌رمانه‌كه‌یان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بگه‌رێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی.