02:13 - 20/01/2020
بۆ رێگری لەكێشەی باڵەكان, مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دەكات
بەپێی ئەو زانیاریانەی
پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، لیژنەیەكی حەوت كەسی كە لە ٣
ئەندامی سەركردایەتی و ٤ ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێكهاتووە، ئامادەكاریەكانی كۆنگرەی
چواردەهەمینی پارتی دەكەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت، ناوی هەریەك لە ئازادبەرواری و هۆشیار زێباری هەیە كە ئەندامی ئەو لیژنەیە
بن، و مەسعود بارزانی خۆی سەرپەرشتی ئامادەكاریەكانی كۆنگرە دەكات ئەوەش بۆ رێگری
لەكێشەی باڵەكانی مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت، لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە بەتەوافوقی دەبێت و نوێنەری هەردوو باڵەكەی تێدا
دەبێت.
بڕیارە لەم ساڵدا
پارتی كۆنگرەی چواردەهەمینی ببەستێت ئەوەش لەكاتێكدایە كۆنگرە سێزدەی ئەو حزبە لە ١١
و ١٨ كانونی یەكەمی ٢٠١١ بەستراوە و دوای ئەوە پارتی بۆماوەی پێنج ساڵ كۆنگرەی
دواخست.