کوردستان

04:56 - 19/01/2020

په‌یسه‌ر زانیاری ده‌رباره‌ی كۆنگره‌ی پارتی ئاشكرا ده‌كات‌

پەیسەر

بریاره‌ له‌م ساڵدا پاری دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مین ببه‌ستێت و په‌یسه‌ر زانیاری ده‌رباره‌ی كۆنگره‌كه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستانه‌وه‌، ده‌ستی كه‌وتووه‌ كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی پارتی له‌ نیوه‌ی دووه‌می ئه‌م ساڵدا ده‌بێت و كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافوقی ده‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو باڵه‌كه‌دا.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پێشتر پێشنیاركرابوو مه‌سعود بارزانی خۆی بۆ سه‌رۆكی پارتی كاندیدنه‌كاته‌وه‌ و بكرێته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دروست نه‌بوو، بارزانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارتی كاندید ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، پێده‌چێت نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی هه‌ردووكیان بكرێنه‌ جێگرانی سه‌رۆكی پارتی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌ردوو باڵه‌كه‌.

پارتی له‌ماوه‌ی 74 ساڵی ته‌مه‌نیدا 13 كۆنگره‌ی كردووه‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م تا كۆنگره‌ی هه‌شته‌م مه‌لامسته‌فای بارزانی سه‌رۆك بووه‌ و له‌كۆنگره‌ی نۆیه‌م تا ئێستا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى ئه‌و حیزبه‌یه‌.