03:05 - 19/01/2020
مەحمود عوسمان: بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا بكرێته‌وه هه‌رێم له‌ناو ده‌چێت
دواى ئه‌وه‌ى په‌یسه‌ر ئاشكرایكرد كه ئه‌مریكا به نیازه ژماره‌ى بنكه سه‌ربازییه‌كانى له ناو هه‌رێمى كوردستان زیاد بكات، دكتۆر عوسمان له‌باره‌ى ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئه‌مریكاوه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر گره‌نتى كردنى كورد به ده‌وڵه‌ت له هه‌رێم نه‌درێت و رێگه‌ش بدا به كردنه‌وه‌ى چوار بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، ئه‌وا كورد تیا ده‌چێت.
مه‌حمود عوسمان سیاستمه‌داری دیاری كورد به‌په‌یسه‌رپرێس-ی راگه‌یاند، كورد به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك به كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكی رازی بێت، ئه‌و مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره ده‌هێنێته سه‌ر خۆى و كورد به‌هۆیه‌وه له‌ناو ده‌چێت.
مه‌حمود عوسمان كه ئه‌زمونى زیاتر له نیو سه‌ده خه‌باتى هه‌یه جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه كه كورد ناتوانێت شه‌ڕى ئێران بكات، بۆیه گه‌ر ئێران په‌رچه‌كردار بنوێنێ و دژى سوپاى ئه‌مریكا و هێرشبكاته سه‌ر كوردستان ئه‌وا كورد له‌ناو ده‌چێت.
عوسمان ده‌شڵێ: بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له كوردستان بمێنێت با بمێنێت, به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وكاته كورد ده‌وڵه‌ت بێت و رێككه‌وتننامه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات به ئاره‌زووی خۆی.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد، ده‌ڵێ، چۆن باشوری سودان و كۆسۆڤۆ و ته‌یموری خۆرهه‌ڵاتیان كردن به‌ده‌وڵه‌ت كه هیچیان یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ی پایه‌كانی كوردستانیان تێدا نه‌بووه بۆیه ئه‌گه‌ر كورد بكه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت. كوردیش ده‌توانێت رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام به‌م دۆخه‌ی ئێستا كه ئێمه به‌شێكین له‌عێراق و بۆچوونی عێرقیش دیاره، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا بیه‌وێت له جیاتی عه‌ین ئه‌سه‌د و به‌له‌د و ئه‌و شوێنانه نه‌مێنێت و بێته هه‌رێم، ئه‌وه كورد له‌ناوده‌چێت چونكه شه‌ری ئێرانی پێ ناكرێت.