07:31 - 22/12/2018
یه‌كێتى وه‌ك"تاكتیك"به‌رامبه‌ر پارتى هه‌وڵى زیندووكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان ده‌دات
له‌كۆنه‌وه له‌سه‌ر هێز و پێگه‌ی یه‌كێتى قسه‌یه‌ك هه‌یه، كه ئه‌و حزبه له قۆناغى شه‌ڕ دۆخى باشتره وه‌ك له‌سه‌رده‌مى له ئاشتى، چونكه له‌دۆخى ناجێگیردا هه‌موو باڵه جیاوازه‌كانى سه‌رنجیان له‌سه‌ر نهیارهكهیانه به‌وه‌ش كێشه ناوخۆییه‌كانیان كپ ده‌بێت، به‌ڵام بۆ قۆناغى ئێستا ته‌واو جیاوازه بۆ یه‌كێتى، ئه‌و حزبه چه‌ند باڵیشى هه‌بێت بێ دۆستایه‌تى و رێككه‌وتن نافڕێت.
دواى ٣١ مانگ لە واژۆكردنى رێككه‌وتنى سیاسى گۆڕان و یه‌كێتى، هیچ كام له‌و ٢٥ مادده‌یه‌ى هه‌ردوولا له پهیماننامهیهكدا نوسییانهوه رووناكییان نه‌بینى، ئێستا یه‌كێتى دواى چه‌ند مانۆڕێكى بێ ئه‌نجامى له‌گه‌ڵ پارتى بیر له زیندوكردنه‌وه‌ى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و هه‌وڵانه گۆڕان بخاته‌وه نێو بۆته‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت له ئێستادا كه یه‌كێتى به‌دواى رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت كه پارتى ناچار بكات مل بۆ داواكارییه‌كانى بدات، ده‌ستبردنى بۆ كارتى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ده‌باشانیش هه‌نگاوێكى گونجاوه بۆ دۆخی ئێستای.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، یه‌كێتى په‌یامى ئه‌وه‌ى به گۆڕان گه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان زیندووبكه‌نه‌وه و هه‌ر مادده‌یه‌كیش له رێككه‌وتنه‌كه به دڵى گۆڕان نییه، ده‌توانن هه‌موارى بكه‌نه‌وه، وه گۆڕان ههرماددهیهكى ده‌وێت ده‌توانێت بۆی زیاد بكات، هه‌رچه‌نده یه‌كێتى دڵنیایى داوه، بەڵام له به‌رامبه‌ردا گۆڕان رایگه‌یاندووه، هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ جێبه‌جێكردنى مادده‌كانى رێككه‌وتنه‌كه، وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆى په‌یامه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ى یه‌كێتى بۆ سوڕانەوە بەرەو پەیماننامەکەی دەباشان، له سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى حكومه‌تدایه و له سێ كۆبوونه‌وه‌ى رابردووى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌گه‌یشتووه به ئه‌نجام بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ئه‌و پشكانهى له كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم و پۆسته‌كانى به‌غدا و هه‌ولێر ده‌یه‌وێت پارتى ناچێته ژێر باریه‌وه، بۆیه یه‌كێتى بێ‌ئومێد بووه له دۆخێكى وادا كه نێوانى پارتى و گۆڕان باشه، بتوانێت مه‌رج به‌سه‌ر پارتیدا بسه‌پێنێت، بۆیە راکێشانی كارتى زیندوكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان لە کاتی خۆیدایە، بەڵام ئەوە بەس نییە، چونکە گۆڕان رێککەوتنەکەی بۆ قۆناغ و تاکتیک ناوێت.
ره‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كێتى و باسكردنى له زیندووكردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان، خوێندنه‌وه‌ى جیاواز هه‌ڵبگرێت، به‌ڵام نزیكترین تێگه‌یشتن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى یه‌كێتى به‌رئه‌نجامى فه‌رامۆشكردنى داواكانیهتى له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ گۆڕان وه‌ك تاكتیكی قۆناغ به‌كاردێنێت، بۆ بردنه‌وه‌ى یارى پێكهێنانى حكومه‌ت و ملدانى پارتى بۆ داواكانى.
بهبڕواى رۆژنامه‌نوس ئه‌حمه‌د میره، ئەگەر یه‌كێتى له كۆبوونه‌وه‌كانى رابردوو له‌گه‌ڵ پارتى بگه‌یشتایه‌ته ئه‌نجام، ئه‌وا ئێستا له ده‌رگاى زه‌رگه‌ته‌ى نه‌ده‌دا، میره بۆ په‌یسه‌ر گوتى،"له‌به‌رئه‌وه‌ى متمانه‌ى سیاسى له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان گه‌یشتووه‌ته سفر، ئه‌زمونى رێككه‌وتنه‌كانى پێشوو له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان ئه‌زمونێكى دڵخۆشكه‌ر نییه ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ى له‌نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كرێت جۆرێكه له یاریكردنى سیاسى، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندى، یه‌كێتى و پارتى دووهێزن ئه‌گه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانیان وه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار بوایه، ئێستا نه‌خشه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكومه‌ت جۆرێكى دیكه بوو".
هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌كرد،"هه‌ر رێككه‌وتنێكى دیكه‌ى لایه‌نه‌كان، جۆرێكه له یارى سیاسى و رێككه‌وتنى دڵخۆشكه‌ر نییه، هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان جۆرێكه له تاكتیك و ناچارى سیاسى، یه‌كێتى نزیكبوونه‌وه له‌گۆڕان وه‌ك كارتێكى سیاسى به‌كاردێنێت، به‌ڵام ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌لیقه‌ى سیاسى گۆڕان كه كام رێككه‌وتن له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك و بزوتنهوهكهشه".
لهبۆنهى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان، نه‌وشیروان مسته‌فا په‌یامێكى كۆنكرێتى دا به‌گوێى هه‌ردوولا و خه‌ڵكیشدا، كاتێك گوتى"عیبره‌ت له جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌یه، نه‌ك نوسینه‌وه‌ى"، ساڵێك دواتر رێككه‌وتننامه‌كه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه سڕكرا به‌بیانوى جێبه‌جێنه‌كردنى له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه.
ره‌نگه هه‌ڵدانه‌وه‌ى په‌ڕه‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان بۆ گۆڕان ئێستا هه‌روا ئاسان نه‌بێت، چونكه پێى وایه له رێككه‌وتنه‌كه هیچى ده‌ستنه‌كه‌وت، ئه‌حمه‌د میره ده‌ڵێت"رێككه‌وتنى یه‌كێتى و گۆڕان له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونى مرد، رێككه‌وتنێك بوو كه تێیدا ته‌نها زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م گۆڕان بوو، پێناچێت گۆڕان لهدۆخێكى ئێستادا بیه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه زیندووبكاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ته‌نها بۆ كپكردنه‌وه‌ى بارودۆخى نێوان گۆڕان و یه‌كێتى بوو، میكانیزمێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى یه‌كێتى خۆى رێكبخاته‌وه، دواتریش لایه‌نى جێبه‌جێكردن یه‌كێتى بوو كه رێككه‌وتنه‌كه‌ى جێبه‌جێنه‌كرد".
ئه‌و كاته‌ى یه‌كێتى و گۆڕان، نۆبه‌ره‌ى رێككهتنهكهیان راگه‌یاند و سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شیان دروستكردوو و به پرۆژه‌ى هاوبه‌شه‌وه سه‌ردانى لایه‌نه‌كانیان كرد، ته‌نها لایه‌ن ئاماده‌نه‌بوو پێشوازییان لێبكات پارتى بوو، ئه‌و حزبه‌ى ئاماده نه‌بوو وه‌ك یه‌ك تیمى هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان بكات.
ئێستا دۆخه‌كه هه‌ستیارتره و نێوان یه‌كێتى و پارتیش له سه‌رده‌مى راگه‌یاندنى رێككه‌وتنه‌كه خراپتره، بۆیه پێناچێت پارتى بژارده‌یه‌كى له‌م جۆره‌ى پێ هه‌زم بكرێت، به تایبه‌ت ئێستا نایه‌وێت لایه‌نى قه‌به له‌سه‌ر كورسى دانوستانى به‌شكردنى كێكى حكومه‌ت به‌رامبه‌رى دابنیشێت.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج چاودێرى سیاسى، بۆ په‌یسه‌ر له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى یه‌كێتى بۆ نزیكبوونه‌وه له گۆڕان قسهیكردو گوتى"تا ئه‌م ساته هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه بۆ ئه‌وه‌ى دابنیشن، له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌دواى ئه‌وه‌ى ته‌قه له مه‌كۆى سه‌ره‌كى گۆڕان كرا گۆڕان ده‌رگاكانى داخست، ته‌نانه‌ت یه‌كێتى رێگاى فشاریشى گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنیشێت، من خۆم باوه‌ڕم وایه ئه‌م دوو هێزه ناتوانن به‌بێ رێككه‌وتن ئیداره بكه‌ن چونكه قاعیده‌یان زۆر تێكه‌ڵه".
فه‌ره‌ج، سه‌باره‌ت به‌وه‌ى یه‌كێتى له رابردوو گرنگى به رێككه‌وتننامه‌ى ده‌باشان نهدهداو ئێستا ده‌ستى بۆ ده‌باته‌وه، گوتى" یه‌كێتى وگۆڕان بێ یه‌كتر هه‌ڵناكه‌ن، پارتى و یه‌كێتى هه‌ردووكیان ئاوا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه‌كان كه ئه‌مان خۆیان براگه‌وره‌ن، هه‌تا ئه‌و كاته‌ش رێككه‌وتنه‌كه واژۆكرا یه‌كێتى كورسى كه‌مترى هه‌بوو به‌ڵام هه‌رخۆى به براگه‌وره ده‌زانى، پارتى و یه‌كێتى به حوكمى مێژوو ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌رێمى كوردستان خۆیان به خاوه‌نى هه‌موو كوردستان ده‌زانن ئاواش مامه‌ڵه ده‌كات".
رێككه‌وتننامه‌ى سیاسى گۆڕان و یه‌كێتى له ٢٥ مادده و ١٩ به‌ش پێكدێت و له ١٧ى ٥ى ٢٠١٦ راگه‌یه‌ندرا و به ئاماده‌بوونى نه‌وشیروان مسته‌فا و مام جه‌لال واژۆكرا، ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت له سیسته‌مى په‌رله‌مانى و شه‌فافیه‌تى داهات و سه‌رچاوه‌كانى دیكه ده‌كاتەوە، پرۆژه‌كه باس له رێكخستنى چه‌ندین سێكته‌ر ده‌كات، كه یه‌كێتى گۆڕان به هاوبه‌شى هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ن.