04:01 - 14/01/2020
فراكسیۆنى پارتى سه‌باره‌ت به مووچه‌ى پله باڵا بوون به دوو به‌شه‌وه
فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌باره‌ت به مووچه‌ى پله باڵاكان له یاساى خانه‌نشینى بوون به دووبه‌شه‌وه‌و له‌ناوخۆیان ناكۆكن. سه‌ركردایه‌تى پارتیش په‌یامێكى ئاڕاسته‌كردوون.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، فراكسیۆنى پارتى سه‌باره‌ت به بڕگه‌ى خانه‌نشینى پله باڵا بوون به دووبه‌شه‌وه، به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مووچه‌ى خانه‌نشینى پله باڵا نه‌مێنێت. به‌شێكیان پێداگرى له‌مانه‌وه‌ى مووچه‌ى خانه‌نشینى ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌مبكرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس دوێنێ فراكسیۆنه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى كردووه بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستێكى هاوبه‌شیان هه‌بێت به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، له كۆبوونه‌وه‌كه گوتراوه با بخرێته ده‌نگدانه‌وه، زۆرینه ده‌نگى به چى دا ئه‌وه هه‌ڵوێستى فراكسیۆنى پارتى بێت، به‌ڵام به ده‌نگدان یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى داواى له سه‌ركردایه‌تى پارتى كردووه، هه‌ڵوێستى فه‌رمى حزب ئاڕاسته‌ى فراكسیۆن بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هه‌موو په‌رله‌مانتاران پێوه‌ى پابه‌ند بن.
به‌پێى زانیارییه‌كان، سه‌ركردایه‌تى پارتى له وه‌ڵامدا پێداگرى كردووه، كه فراكسیۆنى پارتى ئه‌و یاسا به‌هیچ جۆرێك به زۆرینه‌و كه‌مینه تێنه‌په‌ڕێنن و به ته‌وافوق له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن، به‌هه‌ر جۆرێك له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانى دیكه رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاساكه به‌وجۆره ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن.
بڕیاره رۆژى پێنجشه‌ممه په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاساى چاكسازى بدات، چه‌ند پێشنیارێك تایبه‌ت به مووچه‌ى پله باڵاكان خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه.