04:25 - 11/01/2020
هۆكاری سه‌ردانی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سلێمانی
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته سلێمانی و په‌یسه‌رپرێس هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سلێمانی ئاشكراده‌كات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و وه‌فدێكی یه‌كێتی كۆبووەوه به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس سه‌رۆك وه‌زیران بۆ دوومه‌به‌ست هاتۆته سلێمانی یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی به نیگه‌رانیه‌كانی لایه‌نه شیعیه‌كانه‌وه هه‌بووه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار به‌تایبه‌تیش له‌وه‌ی لایه‌نه شیعیه‌كان پێیان وایه سه‌رۆك كۆمار ره‌چاوی به‌رژوه‌ندی باڵای عێراقی نه‌كردووه و له‌ژێر فشاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی په‌سه‌ند نه‌كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه شیعه‌كان پێیان وایه به‌رهه‌م ساڵح خۆی ده‌دزێته‌وه له‌دیاریكردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار، له‌كاتێكدا به‌پێی ماده‌ی ٦٦ی ده‌ستووری عێراق، سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت جێگرێك یان زیاتری هه‌بێت و جێگری سه‌رۆك كۆمار جێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار ده‌گرێته‌وه له‌كاتی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆك كۆماردا، ئه‌گه‌رچی به‌پێی ئه‌و پرۆژه چاكسازییه رۆژی ١١ی ئابی ساڵی ٢٠١٥ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندیكرد پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
پرسی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی نوێی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و ده‌ركردنی هێزه‌بیانیه‌كان له‌عێراق، ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌بێت له‌سلێمانی.