11:17 - 10/01/2020
گۆڕان لهبارهی پڕۆژهیاسای چاكسازی پهیامێك دهگهیهنێته پارتی و یهكێتی
بڕیارە پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی بكات، بەڵام گۆڕان نیگەرانە لە چەند بڕگەیەكی پڕۆژهكه و پەیامیش بە پارتی و یەكێتی دەگەیەنێت.
بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لە پڕۆژە یاسای چاكسازی، خانەنشینی پلە باڵاكان( پەرلەمانتار و وەزیرەكان) بە ڕێژەی 70%ی موچەكانیان خانەنشین بكرێت. ئەمەش بزوتنەوەی گۆڕانی نیگەران كردووە و پێی وایە، رێككەوتنەكانی پێشتر لەسەر چاكسازی بەو شێوەیە نەبووە و خواستی ئەوان لەسەر ئەم پڕۆژە یاسایە بەمشێوەیە نەبووە.
دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندن، به پهیسهری راگهیاند: ئێمە لەرێی فراكسیۆن و بزوتنەوەكەمانەوە پەیامی خۆمان بە هەردوو حیزبی (یەكێتی و پارتی) دەگەیەنین و بە روونی پێیان دەڵێین، لەگەڵ تێپەڕینی یاساکە نین بەم.
ئەو ئەندامەی خانەی راپەڕاندن دەڵێ، ئەم جۆرە یاسایەی ئێستا دەیانەوێت لەژێر ناوی یاسای چاكسازیدا تێپەڕێنرێت، ناكرێت ناوی چاكسازی لێبنرێت و چەند گۆڕانكارییەكی رەمزییەو چاكسازی نییە.
پێشتریش دەرباز محەمەد ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێكدا ئەوەی ئاشكرا كردبوو، كە هەوڵێك بۆ بەلاڕێدا بردنی پڕژە یاسای چاكسازی هەیە و دەڵێ، پێویستە ھەموو لایەک فشار بکەین بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بەلاڕێدا نەبرێ، چاکسازی لەیەکەم پرۆژە یاسایدا لەبار نەبرێ.
دهرباز محهمهد له نوسینهكهیدا دهشڵێت، گۆڕان پێداگری له نهمانی خانهنشینی پله باڵادهكاتهوه یاخود وهك بهغدای لێبكرێت، بهڵام بەداخەوە پارتی و یهكێتی بەتەمان و کار بۆ ئەوە دەکەن، شتێکی زۆر کەم و رەمزیی خانەنشینییەکە کەم بکەنەوە.