کوردستان

04:52 - 09/01/2020

زانیارییەكان لەبارەی خستنە ئینزاری هێزەكانی پێشمەرگەوە‌

پەیسەر

به‌بریاری ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمەرگە به‌شێك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ و په‌یسه‌رهۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، به‌بڕیاری جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و هێزانه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌ كه‌ له‌سنوری ناوچه‌جێناكۆكه‌كان جێگیركراون ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌ جموجوڵه‌كانی كردۆته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بریاریدا هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانی بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش بوه‌ستێنێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ زانیاری هه‌یه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی زۆرینه‌ی باره‌گاكانی له‌ترسی هێرشی ئاسمانی ئه‌مریكا و زه‌مینی داعش چۆڵكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ داعش په‌لاماری پێشمه‌رگه‌ و پۆلیسی خۆجێی ئه‌و ناوچانه‌ بدات.