کوردستان

03:04 - 09/01/2020

دوو بڕیاری كۆبوونەوەكەی سێ سەرۆكایەتییەكەو لایەنەسیاسییەكان‌

پەیسەر

دوای ئەوە دوێنێ كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە و لایەنە سیاسییەكان هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا بڕیاردرا دوو وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و تاران بەڕێبكرێن.

بەپێی ئەو  زانیاریانەی لای پەیسەر هەیە،  له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان بریاردراوه‌ هه‌رێمی كوردستان وه‌فد ره‌وانه‌ی به‌غداد بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ شیعی و سوننیه‌كان كۆببنه‌وه.

ئامانجی وەفدەكە گەیاندنی په‌یامی هه‌رێمە بە لایەنە سیاسییەكانی عێراق و تیایدا داوا دەكەن بیر لە چارەسەرێكی عێراقیانە بۆ كێشەكان بكرێتەوە و  عێراق پشتیوانی هیچ كام له‌ ئێران و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نه‌كات بۆ یەكلایكردنەوەی كێشەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوەشدەكەن كە ئامانجێكی دیكەی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا، بریتییە لەوەی بە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان بڵێن، كورد لەگەڵ  له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نییە لە عێراق.

سەبارەت بە ناردنی وەفدێكی تر بۆ تاران، بۆ ئەوەیە ئەو وەفدە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمیان بۆ رونبكاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌شێك نین له‌ پرۆژه‌ی هیچ وڵاتێك دژی ئێران و رێز له‌ دۆستایه‌تی تاران ده‌گرن.

هەروەها وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌یه‌وێت گوێ له‌ گومان و نیگه‌رانیه‌كان ئێران بگرێت و دواتر هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌.