02:44 - 09/01/2020
لەبارەی بەرهەم ساڵحەوە ئێران پەیامێك دەدات بە یەكێتی
بەهۆی بەدینەهێنانی خواستی ئێران كە دانانی كاندیدێكە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران كە لەخۆیەوە نزیك بێت، ئەو وڵاتە لە بەرهەم ساڵحی سەرۆكۆماری عێراق نیگەرانە و لەو روەشەوە پەیامێكی گەیاندوەتە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، كۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانه و پێی وایه به‌هۆی لایه‌نگری ئه‌وه‌وه نه‌تواندراوه، تائێستا سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێی نزیك له ئێران له عێراق ده‌ستبه‌كاربێت.
بەپێی زانیارییەكان، تاران نیگه‌رانیه‌كانی خۆی له سه‌رۆك كۆمار گه‌یاندۆته ژماره‌یه‌ك لایه‌نی شیعه و سوننه، به‌ڵام هۆشداری داوه به یه‌كێتی كه ئه‌گه‌ر خۆیان به‌دۆستی ئێران ده‌زانن سنورێك بۆ كاره‌كانی به‌رهه‌م ساڵح دابنێن و به‌زوترین كاتیش سه‌رۆك كۆمار كاندیدێكی هاوپه‌یمانی بینا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت رابسپێرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌شێك له‌پلانی ئێران دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی له‌عێراق ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نزیك له‌خۆی دابنێت و تائێستاش به‌رهه‌م ساڵح به‌و داواكاریه رازی نه‌بووه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، ئێران له‌هۆشداریه‌كه‌یدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه هاوپه‌یمانه‌كانی تاران پشتیوانی یه‌كێتیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت و بۆیه چاوه‌رێی ئه‌وه‌یان له به‌رهه‌م ساڵح نه‌كردووه كە بە داواكانی ئێران رازی نەبێت.