کوردستان

04:07 - 08/01/2020

بارزانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان دەكات‌

پەیسەر

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەستپێشخەرییەك بۆ لایەنە سیاسییەكان و سەركردەكانی عێراق دەكات و تیایدا داوای كۆبوونەوەیەكان لێدەكات بۆ چارەسەری كێشەكان لە هەولێر كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەن.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه،‌ مه‌سعود بارزانی ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی خستۆته‌ روو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ عێراقیه‌كان له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌.

دەستپێشخەرییەكەی بارزانی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ره‌وشی عێراق و كێشه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له‌لایه‌ك و دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق له‌لایه‌كی تره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، فواد حوسێن له‌ به‌غداد لۆبی بۆ ئه‌و كۆبونه‌و لوتكه‌یه‌ ده‌كات و باره‌گای بارزانیش په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێكی عێراقی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌ و هیچ لایه‌نێكیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌داوه‌.