07:38 - 07/01/2020
٢٠٠ سكاڵا له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی تۆماركراوه
٢٠٠ سكاڵا له‌سه‌ر كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانیى كوردستان تۆماركراون، تائێستاش وه‌ڵامی هیچ سكاڵایه‌ك نه‌دراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، ٢٠٠ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌نجام و چۆنێتی به‌رێوه‌چوونی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی له‌كۆنگره‌ی چواره‌م تۆماركراون، تائێستا وه‌ڵامی هیچ سكاڵایه‌ك نه‌دراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سكاڵای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگره به ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نوێ سپێردراوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق- لقی سلێمانی، سه‌رپه‌رشتی كۆنگره‌كه‌ی كردووه به‌چاودێری دادگای سلێمانی، بۆیه ده‌بوایه ئه‌وان وه‌ڵامی ئه‌و سكاڵایانه‌یان بدایه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی له‌كۆنگره ده‌رنه‌چوون چاوه‌ڕێی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌دا وه‌ڵامیان نه‌داته‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.
رۆژی ٢١-١٢-٢٠١٩ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی، له هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و سێ رۆژی خایەند.