06:46 - 07/01/2020
توركیا په‌یامێكی نهێنی ئاڕاسته‌ی هه‌رێم ده‌كات
توركیا به‌فه‌رمى داوا له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌تى ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ عێراق هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بده‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، به‌رپرسێكی باڵای كۆشكی كۆماری توركیا په‌یوه‌ندی به نێچیرڤان بارزانیه‌وه كردووه و داوای لێكردووه، نه‌چنه ژێر باری كاریگه‌ری سیاسه‌تی ئه‌مریكا و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غداو له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، پێده‌چێت په‌یامه‌كه‌ی توركیا له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق بێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا به‌ڵێنی ئه‌وه به ئه‌نكه‌ر درابێت، كه له‌ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان چاوپۆشی له‌هێزی توركیا بكرێت كه به‌بیانوی شه‌ڕی پەکەکە له هه‌رێمن.
په‌یامه‌كه‌ی توركیا داوای ئه‌وه دێت، كه ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له‌تویتێكدا پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد كه ئایه ئێستا كاتی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ نیه ئه‌وه‌ی ئێستا باكوری عێراقه؟ هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوه‌ندێكی تری ئه‌مریكا، پرسی دابه‌شكردنی عێراق به ئاشكرا و نهێنی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.