04:32 - 07/01/2020
بارزانی داواكاریه‌كی عه‌بدولمه‌هدی ره‌تده‌كاته‌وه
شه‌وى رابردوو(دووشه‌ممه) هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیان ئه‌نجامدا، تیایدا بارزانى داوایه‌كى عه‌بدلمه‌هدى ره‌تده‌كاته‌وه و جگه له‌وه‌ش داوایه‌كى ئاڕاسته ده‌كات.
به‌پێى ئه‌و زانیارى لاى په‌یسه‌رپرێسه، شه‌وی رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له‌مه‌سعود بارزانی كردووه، كورد پشتیوانی پرۆژه‌یاسایه‌ك بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاینده‌دا له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
به‌پێی پرۆژه‌كه یاساكەش عێراق رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێرێت، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به بارزانی راگه‌یاندووه گره‌نتی ده‌ده‌نه هه‌رێم كه كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێم دروست ناكات و ناردنی بودجه‌ی كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ستوریش گره‌نتی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تێدا دەبێت.
له‌باره‌ى ئه‌و داواكارییه و وه‌ڵامى بارزانى، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى بۆ په‌یسه‌ر ئاشكرا كرد، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه هه‌رێمی كوردستان نابێته به‌شێك له‌ململانێی تاران و واشنتۆن و پشتیوانی هیچ لایه‌كیان ناكات له‌سه‌ر حسابی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
به‌پێى زانیارییه‌كان بارزانی داواشی له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، به وریایه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌ره‌شه‌كانی ئه‌مریكاش به‌جدی وه‌ربگرن.
به‌پێی زانیاریه‌كان چه‌ند لایه‌نێكی شیعه سەرقاڵی ئەوەن، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت، و شیعه‌كان نایانه‌وێت هاوشێوه‌ی پرۆژه بریاری رۆژی یه‌كشه‌ممه كورد و سوننه به‌شداری نه‌كه‌ن.