کوردستان

09:15 - 06/01/2020

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌‌

پەیسەر


بریاره‌ سبه‌ینێ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه‌، تاووتوێكردنى پرۆژه‌ یاساى چاكسازى ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، سبه‌ینێ پێشنیوه‌ڕۆ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان، له‌ باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆك حكومه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌.

لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ له‌نێو خۆیان كۆبوونه‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ راپۆرتى خۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌و تێبینییه‌كانى خۆیان دیاریكردووه‌، تا سبه‌ینێ به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى بگه‌یه‌نن.

سبه‌ینێ لیژنه‌كه‌ دوایین تێبینییه‌كانى خۆیان به‌ حكومه‌ت ده‌گه‌یه‌نن، بڕیاره‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پرۆژه‌كه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌ بۆئه‌وەى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.