کوردستان

04:24 - 02/01/2020

كاندیدى به‌هێزى سه‌رۆكى یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانی-یه‌‌

پەیسەر


بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى خۆى بكات، له‌دواى هه‌ڵبژاردنى له‌ كۆنگره‌ى یه‌كێتى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك یه‌كێكه‌ له‌و پرسانه‌ى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ تاووتوێى ده‌كات. كاندیدى به‌هێزى پۆسته‌كه‌ بافڵ تاڵه‌بانییه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس، پرسى هه‌مواركردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆ و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى یه‌كێتى و ئاشتكردنه‌وه‌ى ناڕازییه‌كانى كۆنگره‌، ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تییه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، بافڵ تاڵه‌بانى كوڕه‌ گه‌وره‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى، كاندیدى به‌هێزى پۆستى سه‌رۆكى یه‌كێتی-یه‌و بڕیارى به‌وجۆره‌یه‌ خۆى كاندید بكات، دواى ئه‌وه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى ده‌نگى یه‌كه‌مى كۆنگره‌ى هێنا و زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى نوێ سه‌ركردایه‌تى سه‌ربه‌ لاهور شێخ جه‌نگین. 

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ په‌یسه‌ری راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى تاووتوێى دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك ده‌كرێت، بۆ گوێگرتن له‌و كه‌سانه‌ى له‌ ئه‌نجامه‌ كۆنگره‌ى ناڕازین و ده‌ڵێن سته‌میان لێكراوه‌.